وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی وەزیری بەرگریی عێراق دەداتەوە

فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە لێدوانێكی وەزیری بەرگری عێراق  لەبارەی بەشدارینەكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەری كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵدا رەتدەكاتەوە.

جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە لە لێدوانێكیدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە بەشداری لەشەری كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵدا دەكات، ئەو بابەتەش  لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی  عێراق‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رێككەوتنی لەسەركراوە.

پێشتر خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراقی لە لێدوانێكدا كە لە میدیاكانی عێراقدا بڵاوكراوەتەوە وتی: تائێستا رێگەمان بە هێزی پێشمەگە نەداوە بەشداری لەشەڕی ئازادكردنی شاری موسڵدا بكات، بەدوریشی دەزانین بەشداری شەڕی گرتنەوەی شارەكە بكەن.



PM:09:51:23/07/2016