ڕێبوار کەریم وەلی: شانازی دەکەم میتی تورکی بم، نەک خائین

میدیاکاری دیاری پارتی  ڕێبوار کەریم وەلی، دەڵێت" شانازی دەکەم میتی تورک بم، نەک خائینێک".

رێبواری کەریم وەلی میدیاکاری دیاری پارتی لەسەر ئەو بەڵگەنامانەی ویکلیکس لەسەر چەند کادیرێکی دیاری تۆڕی میدیای رووداو کە تۆمەتباریان دەکات بە کاری سیخوڕی بۆ تورکیا، هاتە دەنگ و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیوویەتی "شانازی بەوەوە دەکەم کە میتی تورک بم، نەک خائینێک کە تەنها بەڵگەی کوردبوونی ئەوە بێت کە بە کوردی قسە دەکات".

رێبوار کەریم وەلی هەر ئەو دێرەی نووسیووەو هیچ روونکردنەوەیەکی تری نەداوە " نە لەسەر شانازی کردن بە میت بوونیەوە، نە لەسەر ئەو کوردە خائینەی لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بۆ کردووە".

لەگەڵ کودەتاکەی تورکیادا ماڵپەڕی ویکلیکس ٣٠٠ هەزار ئیمەیڵی ئاک پارتی و سەرکردەکانی لەناوخۆ و لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بڵاوکردەوە، لەنێویاندا ٩٠٠ ئیمەیڵی تایبەت بوو بە کورد، لە ئیمەڵێکیاندا باس لەوە دەکرێت چەند کادیرێکی رووداو سەر بۆ حسابی میتی تورکی کاردەکەن، لەنێویاندا ناوی رێبوار کەریم وەلی هاتووە.  



AM:01:39:25/07/2016