گەریلایەکی فیدائیی ١٥ پۆلیسی تورک دەکوژێ

‌شەهید: ئەژدەر ئەکەر
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ١٥ پۆلیسی بەدەستی گەریلایەکی فیدایی راگەیاند. 
 
لە بەیاننامەکەی هەپەگەدا کە ئەمڕۆ ٧/٢٩ بلاوکراوەتەوە هاتووە "لە تۆڵەی شەهیدانی ئەم دواییەدا، گەریلایەک لە چالاکییەکی فیداییدا پایەگایەکی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٥ پۆلیس کوژراون".
 
لە بەیاننامەکەدا هەپەگە دەڵێت "لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٧ی ئەممانگەدا لە چالاکییەکی فیداییدا گەریلایەکمان بەناوی خەبات ئاکتەپە، پایەگایەکی تیمە تایبەتەکانی پۆلیسی تورکی لە جولەمێردگ کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٥ پۆلیسی تایبەتی تورک کوژراون و چەندینیش برینداربوون، دوای چالاکییەکەش دەوڵەت تەرم و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی جولەمێرگ گواستوەتەوە".
 
هەپەگە ناسنامەی گەریلا شەهیدەکەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
 
ناو: ئەژدەر ئەکەر، لە دایکبووی ئامەدی باکوری کوردستان
نازناو: خەبات ئاکتەپە.
ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٧-٧-٢٠١٦



AM:02:00:30/07/2016