کۆتایی ئەمساڵ دوو کێڵگەی غازی سروشتی لەسلێمانی دەستدەکەن بە بەرهەمهێنان

‌وێنە .. ئەرشیف
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ئاشكرای دەكات "تا كۆتایی ئەمساڵ كاركردن لە هەردوو كێڵگەی غازی میران‌و بنەباوێ‌ لە هەرێمی كوردستان تەواو دەبن‌و بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەو دوو كێڵگەیە دەستپێدەكات”.

کۆمپانیاکە لە راپۆتێکدا بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " لە ئێستادا كاركردن لە كێڵگەی میران بەرێژەی لەسەدا 75‌و لە كێڵگەی بنەباوێ بەڕێژەی لەسەدا 80 تەواوبووە‌و، پێشبینی دەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ كاركردن لەو دوو كێڵگەیەی سنوری پارێزگای سلێمانی تەواوبكرێن".

وەك لە راپۆرتەكەداباس کراوە" بەم دواییانە گەنەڵ ئینێرجی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەشنوسی خاڵەكانی رێككەوتنەكانی بەدەست گەیشتووە، كە ئەمەش هەنگاوێكی باشە بەرەو رێككەوتنی كۆتایی رێككەوتننامەكە، هەروەها كۆمپانیاكە خوازیارە هاوبەشێكی توركی بدۆزێتەوە بۆ قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە".



PM:04:18:05/08/2016