حکومەت جەژنانە دەدات بە فەرمانبەران

حکومەتی عێراق بڕیاریدا جەژنانە بدات بەسەرجەم فەرمابەرانی عێراق و هەرفەرمانبەرێک ٣٠٠ هەزار دیناری پێ دەدرێت.

بە گوێرەی نوسراوێکی بانکی ڕافیدەین، وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی جەژنانە بەبڕی ٣٠٠ ھەزار دینار بەسەرجەم فەرمانبەرانی ھەمیشەیی و گرێبەست.

بە گوێرەی ئەو نوسراوە کە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە دەرکراوە و ئیمزای بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەین بەوەکالەت، خەولە تالب، ئەم جەژنانەیە سەرجەم فەرمابەرانی حکومەتی عێراق دەگرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەو فەرمابەرانەی لە شاری کەرکوک سەر بە عێراقن ئەو جەژنانەیەیان پێ دەدرێت هەروەها ئەو فەرمانگانەی هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ سەر بە بەغدان ئەو جەژنانەیە وەردەگرن.



PM:07:05:09/09/2016