کچە شانۆکاری کورد، شایی رەزا کە ئەکتەری سەرەکی شانۆیی "خۆشەویستی هەنگاوێک دوور بوو لێم"، خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری عێراقی وەرگرت.
زاهیر عەبدوڵا رەش دەرهێنەری شانۆگەری "خۆشەویستی هەنگاوێک دوور بوو لێم" لە لێدوانیکیدا بۆ سپی، رایگەیاند" کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی بە شانۆی"خۆشەویستی هەنگاوێک دوور بوو لێم" به‌شداری ڤیستیڤاڵی شانۆیی عێراقی دژی تیرۆر له شاری به‌غداد کرد کە تایبەت بە تیرۆر و تووند‌و تیژی خێزان ، ئازادی تاک و گه‌ران به‌دوای ئیراده داکات. ژن بوون و کورد بوون بۆ خۆی ئازارێکی گه‌وره‌یه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، له نمایشه‌که‌دا هیچ له‌و شتانه رێگر نیین له‌به‌رده‌م پاڵه‌وانی نمایشه‌که‌دا. بۆ گه‌ران به‌دوای خود و مرۆڤ بوون و جوانیدا. کوبانێ ئه‌و شوێنه‌یه که کچه‌که تێیدا به‌دوای ژن بوونی خۆیدا ده‌گه‌رێت".
زاهیری عەبە رەش کە ئامادەکارو دەرهێنەری شانۆیەکە وتیشی" ئه‌م نمایشه‌که له رۆژی 27 ی مانگی 9 دا له سه‌ر شانۆی (منتدی المسرح) نمایشکرا که بووه جێی ره‌زامه‌ندی زۆری بینه‌رانی نامیشه‌که، رۆژی دواتریش گفتوگۆ له‌لایه‌ن (د. علی حمدان) لەسەر نمایشەکە کراو ره‌خنه‌گران و بینه‌ران به‌شداری گه‌رمی گفت‌و گۆکه بوون".
شانۆگەری " خۆشەویستی هەنگاوێک دووربوو لێم" له ڤیشڤاڵەکەدا لە پشیبڕكێی باشترین به‌رهه‌م و باشترین تێکست دانرا، پاشان "شایی نه‌جار" یش خه‌ڵاتی باشترین کچی ئه‌کته‌ری وه‌رگرت.