ئاشتی هەورامی: نرخی نەوتیش بەرزبێتەوە قەیرانی دارایی چارەسەر نابێت

ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند نرخی نەوتیش بەرزبێتەوە قەیرانی دارایی چارەسەر نابێت و گەڕانەوە بۆ بەغداش بە چارەسەر نازانێت و ڕێژەی قەرزاری حکومەتی هەرێمش ئاشکرا دەکات
ئاشتی هەورامی، وەزیری سامەنە سرووشتییەکانی هەرێم لە دیداری میری لە هەولێر ڕایگەیاند "کۆتایی مانگی شەشی 2015 سەرکردایەتی کورد بڕیاری فرۆشتنی نەوتی دا بە سەربەخۆی و لەو کاتەوە تا ئێستا ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەتەوە لەوانە, هاتنی داعش و دابەزینی نرخی نەوت".
هەروەها وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان "قەیرانی دارایی هەرێم بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چارەسەر نابێت و کێشەکان لەوە قوڵترن بە نەوتەوە ببەسترێتەوە".
ئاشتی هەورامی هەروەها دەڵێت "ئێمە بەڵێنمان دابوو لە ساڵی 2016 بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا, بەڵام بەهۆی ئەوەی کە داعش هات کۆمپانیا بیانییەکان گەڕانەوە, لە زۆرێک لە گەڕانەکان بۆ دۆزینەوەی نەوت لە دەورەبەری موسڵ وایکرد لە ساڵی 2016 دا نەگەینە ملیۆنێک بەرمیل بۆ ڕؤژێک ".
هەورامی وتیشی "لە شەش مانگدا توشی سێ حاڵەت بوین زیانی پێگەیانددین وەک هاتنی داعش و ئاوارەکان هەروەها نرخی نەوت دابەزی بۆیە پارەمان قەرزکرد بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و قەرزدار بوین".
ناوبراو لەو دیدارەدا ڕوونیشیکردەوە بەهۆی كێشەكانی ساڵانی ڕابردوو, ئێستا حكومەتی هەرێم زیاتر لە دوو ملیار دۆلار قەرزاری كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتە, رەتیشكردەوە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا ببێتە مایەی چارەسەركردنی قەیرانە داراییەكانی هەرێمی كوردستان
وەزیری سامەنە سرووشتییەکانی هەرێم لەبارەی قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوتەوە وتی "سوپاس بۆ خودا کە نرخی نەوت دابەزی, بۆ ئەوەی تێبگەین کە هەموو ئومێدەکانمان بە نەوتدا هەڵنەواسین و لە ئێستادا کە قەیرانە دەست بخەینە سەر گرفت و کێشەکان".
ئاشتی هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد "داهاتی نەوتی هەرێم 40 ملیار دۆلار بووە و ئێستا کەس نییە قەرزمان بداتێ بۆیە موچەی فەرمانبەرانمان کەمکردووەتەوە".

PM:03:43:25/10/2016