لای چەپی ناو شاری موسڵ بەتەواوی شێواوە
دژە تیرۆر بەردەوامە لە هێرش

لەگەڵ هێرشکردنی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە سێ میحوەرەوە بۆ لای چەپی شاری موسڵ، ئەو بەشەی موسڵ شیرازەی تێکچووەو بەتەواوی پشێوی باڵی بەسەردا کێشاوە.

ماڵپەڕی سومەریەنیوز بڵاویکردەوە لەلای چەپی شارەکە بەتەواوی شێواوەو لەبەیانی ئەمڕۆوە لەگەڵ بانگی بەیانی ناوبەناو تەقە بە ئاسماندا دەکرێت، بەبێ ئەوەی بزانرێت چییە. 

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەندێک رێگای سەرەکی ئەو بەشەی موسڵ چۆڵەو خاڵی پشکنینەکانی داعشیش لە سەر رێگاکان نەماون و بارەگایەکی سەرەکی داعشیش ئاگری لێهەڵدەسێت.

هەروەها چەند کەسێکی نەناسراو بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لە بەرپرسی بەندیخانەی ئەو بەشەی موسڵ کردووەو کوژراوە.

ئەمڕۆ ١٤ رۆژە هێرشی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە بۆ سەر شاری موسڵ و چواردەوری دەستیپێکردووە.



AM:11:13:31/10/2016