ژمارەی کوژراوەکانی دوو تەقینەوەکەی بەردەم حیزبی دیموکرات بەرزدەبێتەوە

ژمارەی شەهیدەکانی هەردوو تەقینەوەکەی ئەمشەوی بارەگای دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرزبوەوە بۆ ٧ کوژراو یەکێکیان منداڵە.

سەرچاوەکەی بالآ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند" ژمارەی شەهیدەکان بەرزبۆتەوە بۆ ٧ شەهید، پێنجیان پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتن و یەکێکیان ئاسایشی سەر بەحکومەتی هەرێمەو مناڵێکیش لەنێو سەهیدەکاندایە".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کادیرو لایەنگرانی حیزبی دیوکراتی کوردستانی ئێران ئەمشەو مەراسیمیان بۆ یادی لەدایکبوونی سەرکردەیی مێژووی عەبدولرەحمان قاسملۆ سازکردووە دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە بە ماوەیەکی کەم تەقینەوەی یەکەم روویداوەو دوای کۆبوونەوەی خەڵکەکە تەقینەوەی دووەمیش روویداوە.

تەقینەوەکان لە بەردەم بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران باڵی عەبدولآی حەسەن زادە روویداوە. 



PM:11:43:20/12/2016