وەزارەتی تەندروستی 100 ملیار پارەی دەرمان قەرزارە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت كەمی دەرمان گەورەترین قەیرانە كە ڕوببەرشوی كەرتی تەندروستی بووەتەوە هۆكارێكی سەەركیش بوونی ئاوارەكانە و بەهۆیەوە حكومەت 100 ملیار دیناری قەرزی كۆمپانیاكانی دەرمانی لەسەرە.


د.خاڵس وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندوە " لە ئێستادا زیاتر لە ملیۆنێك و٨٠٠ھەزار ئاوارە ڕوویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە، ئەمەیش قورساییەكی زۆری دروست كردووە بە تایبەت لەسەر كەرتی تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان".

وتیشی "لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی نزیكەی ١٠٠ملیار دیناری كۆمپانیاكانی دەرمان قەرزدارە كە ھی دوو ساڵی رابردووە ".



PM:03:10:27/12/2016