لەسەر" دزی "حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیکردن بەسەر بەڕێوەبەری بانکی شارۆچکەیەکی کوردستان درا

دەستەی دەستپاکی عێراق رایەگەیاند" دادگای تاوانەکان حکومەی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی بانکێکی شار جەلەولا سەپاند".
 
لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی رایگەیاند" (ع. ر. ع)ی بەڕێوەبەری پێشووی بانکی رافیدەین لە جەلەولا بەشێوەکەی نایاسایی دەستی بەسەر زیاتر لە 4 ملیار و 63 ملیۆن دیناردا گرتووە و دزیویەتی".

بەپێی بەیاننامەکەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی ئەو بەڕێوەبەرە ئەو برە پارەیەی لە نێوان ساڵانی 2006-2014 دزیوە.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی ئەوەشی ئاشكراكردووە دادگای تاوانەکان لە پارێزگای دیالە بە پشتبەستن بە ماددەی 315ی یاسای سزادانی عێراقی و بە شێوەی ئامادەنەبوو (غیابی)، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر (ع. ر. ع)دا سەپاندووە.
وا بڕیاریشە دوای حوکمی یەکلایی دادگا، دەست بەسەر ماڵوموڵکی ئەو بەرپرسەدا بگیرێت.



PM:05:12:19/01/2017