تا ئێستا ١٤ کەس لە رۆژهەلآت لە ژێر بەفردا گیانیان لەدەستداوە
بە ڤیدیۆ.. شۆفڵ، ئۆتۆمبیل لە ژێر بەفردا دەردەهێنرێتەوە

لە رۆژهەلآتی کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ١٤ هاولآتی گیانیان لەدەستداوە، بەفرەکە هێندە زۆرە ئۆتۆمبیل کەوتۆتە ژێر بەفرەوەو بە شۆفڵ بەفرەکەی سەری لادەبرێت و دەردەهێنرێت.

ئەو هاولآتیانەی بەهۆی بەفرەوە گیانیان لەدەستداوە زۆربەیان کۆچبەرن و هەندێک راوچیش لەنێوانیاندایە. دوا قوربانی ئەو ١٤ کەسە، دوێنی تەرمی دووکەس لە سەولآوە دۆزرایەوە.  

ئەم ڤیدیۆیە تەلەفزیۆنی " رۆژ کورد " بلآویکردۆتەوە کە بە شۆفڵ ئۆتۆمبیل لەژێر بەفردا دەردەهێنرێت.





AM:10:18:31/01/2017