له هۆڵی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه و به ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حزبی و حکومی و هاوڵاتیان و شاعیران و ڕۆشنبیران، ئێواره کۆڕێکی شیعرخوێندنه‌وه بۆ شاعیر و نوسه‌ری کورد (ڕه‌فیق سابیر) به‌ڕێوه‌چوو، که تیایدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیش به‌خشرایه شاعیری ناوبراو.
ڕه‌فیق سابیر، شاعیر و نوسه‌ری ناسراوی کورد لەو بۆنەیەدا رایەگەیاند" ئه‌مڕۆ که هاتمه هه‌ڵه‌بجه و ئه‌م کۆڕه شیعری و ڕێزلێنانه‌م بۆ ڕێکخرا، هه‌ستم به شانازییه‌کی زۆر گه‌وره کرد، که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک وه‌فایه‌ک به‌رامبه‌ر به من خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێبه‌خشیم".
شاعیر باسی لەوەش کرد " جێگای خۆشحاڵیمه که جارێکی تر هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان به‌هۆی بڕوابونیان به خۆیان توانویانه جارێکی تر هه‌ستنه‌وه سه‌رپێ و ژیان دروست بکه‌نه‌وه، که ئه‌وه‌ش جارێکی تر مایه‌ی شانازییه بۆ من، بۆیه وه‌ک تاکێکی ئه‌م نیشتیمانه هه‌میشه هه‌ستم به‌و ئێش و ئازارانه کردوه که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتووه هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ش بوو که نه‌توانم شیعر بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌نوسم".
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه پارچه شیعری (به ته‌نها جێی مههیڵن ئه‌مشه‌و زریان ده‌یچێنێ، ته‌مومژ دایده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌یڕفێنێ) هی شاعیر ڕه‌فیق سابیره، که بۆ کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسیوه و دهنگداوهنهیهکی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و چه‌ندین هونهمهرند کردودیانه به گۆرانی و له‌یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا لێده‌درێته‌وه.