" حکومەتی هەرێم ٢٠ ملیار قەرزارە، کەچی تازە لیژنەی تر بۆ قەرزکردن دروستدەکات"

پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشکرای دەکات، لە کاتێکدا حکومەت خۆی رایگەیاندووە ٢٠ ملیار دۆلار قەرزارە، کەچی لە کۆتایی ساڵی رابردوودا لیژنەی تر بۆ قەرزکردن دروستدەکات.

د. شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ سپی، دەڵێت" بەپێی قسەی وەزیری سامانەسەروشتییەکان بێت،هەرێمی کوردستان ۲٠ بیست ملیار دۆلار قەرزارە، سەرباری ئەوەی هەمومانگێک نزیکەی ۳٠٠سێ سەد ملێۆن دۆلار پاشەکەوتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی دەچێتە سەر، کەچی تازە حکومەت بەبڕیاری ژمارە ۹٥ لە ۲٠۱٦/۱٠/۲٦ لیژنەی پەیداکردنی قەرزی پێکهێناوە!".

د. شێرکۆ کە بەڵگەنامەی ئەو بڕیارە بۆ سپی ئاشکرا دەکات، دەڵێت" گوایە ئەم لیژنە نوێیە بۆ قەرزکردنی پارەیە بۆ تەمویلی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوری و وەبەرهێنان پەیدابکەن! کام پڕۆژە؟ کام ژێرخانی ئابوری؟ بۆ کوردستان ئابوری هەیە؟ یان دەیانەوێت،نەوەکانی ئایندەش هەر خەریكی قەرز دانەوەبن؟!".

لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ میدیاکانی پارتی، ساڵی پار د. ئاشتی هەورامی رایگەیاند " هەرێمی کوردستان ۲٠ بیست ملیار دۆلار قەرزارە".



AM:11:14:26/02/2017