ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سزادانی کادیرەکانی یەکێتی بە سەرپێچی دەزانێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نامەیەک بۆ جێگری سکرتێری گشتی و کارگێرانی مەکتەبی سیاسی دەنێرێت و بڕیاری سزادانی کادیریان کە هەفتەی رابردوو دران، بە سەرپێچی لە پەیڕەوی ناوخۆ ناوزد دەکات.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست سپی کەوتووەو ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نامەیەک ئاراستەی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و دەستەی کارگێری حیزبەکەی دەکات و ، سزادانی ئەو کادیرانەی هەفتەی رابردوو دران، بە سەرپێچی لە پەیڕەوی ناوخۆ ناوزەد دەکات.
لە نامەکەدا هاتووە" بەپێی مادەی  ٢٨ و ٣٦ خاڵی ٣ لە پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵاتی سزادان نەدراوەتەوە جێگری سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی".

هەروەها لە نامەکەدا هاتووە "بەپێی مادەکانی ١١ و ١٢ و ٣٥ و ٤٥ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەسەڵات دراوەتە مەکتەبی رێکخستن، کۆمیتەی سەرکردایەتی و، ئەنجومەنی ناوەند".

هەفتەی رابردوو جێگری سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بە بڕیارێک لە رۆژی ٤/٨ دا سزای هەریەک لە عادل موراد ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند، لاهور تاڵەبانی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی، سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی و عەتا سەراوی.

  



PM:12:55:15/04/2017