پرۆژەی زەکاتەکەی د. عەلی قەرەداغی رەتکرایەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان پرۆژەی دامه‌زراندنی‌ سندوقی‌ زه‌كاتی د. عەلی قەرەداغی ئه‌مینداری‌ زانایانی‌ ئیسلامی‌ جیهان ره‌تده‌كاته‌وه.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە کە د. عەلی قەرداغی دەیەوێت بیکات، ئەویش دروستکردنی سندوقی زەکاتەو وەزارەتی ناوبراو به‌کارێکی نایاسایی وه‌سفیده‌كات. 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەو راگەیەندراوەدا هاتووە‌ "رۆژی یەكشەممە ٢١/٥/٢٠١٧ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا د.عەلی قەرەداغی وەك سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد پرۆژەی دانانی سندوقێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی زەكات لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، بە پێویستی دەزانین ئەوە بۆ رای گشتی و خەڵكی كوردستان رونبكەینەوە كە دانانی ئەو سندوقە و كۆكردنەوەی پارە لەلایەن رێكخراوێكەوە كارێكی نایاساییە".

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم راشیگه‌یاندووه‌، ڕاگەیاندن و دامەزراندنی سندوقی زەکات و کۆکردنەوەی پارە لە خەڵکی کوردستان لەلایەن هەر ڕێکخراوێک و کەسێکەوە ڕەتدەکەینەوە و بە کارێکی نایاسایی دەزانن.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف باس لەوە دەکات "ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2008ەوە سەرقاڵی دیراسەكردن و ئامادەكردنی پرۆژەی دانانی سندوقی كۆكردنەوەی زەكات و سەرفیترە و پارەی خێرخوازین و لە ساڵی 2010وە ئەو پرۆژەیەمان پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بەڵام بەهۆی بەربەستی یاساییەوە تائێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە تەبەنی نەكراوە".

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم راشیگه‌یاندووه‌، ڕاگەیاندن و دامەزراندنی سندوقی زەکات و کۆکردنەوەی پارە لە خەڵکی کوردستان لەلایەن هەر ڕێکخراوێک و کەسێکەوە ڕەتدەکەینەوە و بە کارێکی نایاسایی دەزانن.

دوێنێ عەلی قەرداغی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دامەزراندنی سندوقی زەکاتی لەهەرێمی کوردستاندا راگەیاند.



PM:07:33:22/05/2017