لە هەولێر ئاڵای هاوڕەگەزبازەکان بەرزکرایەوە

شاری هەولێر‌و لە کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵای هاوڕەگەزخوازەکان بەرز كرایەوە.

 ئەمرۆ 3/6 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کین گرۆس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، لە باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئاڵای هاوڕەگەزبازەکانی لە پاڵ ئاڵای ئەمریکا هەڵکردووە.

بەپێی بەیاننامەکە، وەک رێزگرتن لە مانگی شانازی و هاوسۆزیی بۆ هاوڕەگەزخوازەکان ئاڵاکەیان لە پاڵ ئاڵای ئەمریکا هەڵکردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی لە فەیسبووکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە ، هەڵکردنی ئاڵاکە لە رۆژی 1-6-2017 بووە.





PM:01:04:03/06/2017