ئەحمەد کەریم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و چەند دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکە ئەحمەد کەریمدا هاتووە "هەندێک سایت هەواڵی درۆیان لەسەر من کردووە گوایە من هاوڕەگەزخوازم بێگومان ئەو هەواڵانە دوورە لە ڕاستیەوە".
هەروەها پەشیمانیش بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی ڕابردووی دەردەبڕێت و دەپرسێت ئایا ئیستا دره‌نگه دان به‌هه‌ڵه‌کانمدا بنێم؟
دەقی ڕونکردنەوەکەی ئەحمەد کەریم
ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی من .. ئایا ئه‌حمه‌د که‌ریم هاوه‌ڕه‌گه‌ز خوازه ؟ واته گای
بێگوومان نه‌خێر ئیتر بێده‌نگیه‌کان ئه‌شکێنم و ئه‌وه ته‌نیا چه‌ند سایتێک بوون هه‌واڵی درۆیان له‌سه‌ر من کرد . وه ئه‌و کارانه‌شی من هه‌تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ کردووم ته‌نیا بۆ دڵخۆشکردنی بینه‌ران بووه مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵێت پیاو به پیاوه‌تیه‌وه جوانه.. منیش هه‌ست ئه‌که‌م هه‌ڵه بووم بێگوومان که‌سانێکیش له‌پشتی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه بوون.. من ته‌نیا مێرد منداڵێکم .. ئایا ئیستا دره‌نگه دان به‌هه‌ڵه‌کانمدا بنێم؟
ئەحمەد کەریم خەڵکی باشوری کوردستانە و بەردەوام بە وتەو هەڵسوکەوتەکانی دەبێتە جێگەی سەرنج.
ئەحمەد کەریم پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و یەکێک لەوانەی هەڕەشەی لێدەکات براکەیەتی بەو هۆیەوە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە.