بەڤیدیۆ....كچێكی كورد "هاوڕەگەزبازبوونی" خۆی ڕادەگەیەنێت

كچە كوردێك لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باسی ئەوە دەكات كە هاوڕەگەزبازە و پەیوەندی سێكسی لەگەڵ كچێكی دیكەدا هەیە.

شیرین قوڕەیشی، كە كچە كوردێكی دانیشتوی ئەڵمانیایە و دەڵێت "ماوەی دوو ساڵە هاوڕەگەزبازم و بە شانازیشەوە باسی دەكەم، ئەو گرنگییەش لە كۆمەڵگەی كوردیدا دەدرێت بە بابەتەكانی دیكە نادرێت بە بابەتە سێكسییەكان".

شیرین باس لە خراپی پەیوەندی خۆی و خێزانەكەی دەكات و دەڵێت "من وەك هەموو كچ و كوڕێك پەیوەندی باشم نیە لەگەڵ باوكمدا تا بتوانم بۆی باس بكەم، بەڵام لەگەڵ دایكمدا باسم كردووە، دایكیشم منی قبوڵكردوە".

قوڕەیشی لە چاوپێكەوتنەكەدا ئەوەشی وتووە، كە هیچ یاسایەك نییە لە هەرێمی كوردستان كە پشتیوانی هاوڕەگەزبازەكان بێت، دەشڵێت "كۆمەڵگەی ئێمە دەسەڵات لە دەستی پیاودایە، قبوڵكردنی پەیوەندی نێوان كچەكان ئاسانترە وەك لەوەی دوو كوڕ پەیوەندی سێكسی لە نێوانیاندا هەبێت".

هەر لەبارەی پەیوەندییە سێكسییەكەیەوە ئەو كچە كوردە باسی خۆی دەكات و دەڵێت "جاری یەكەم كە سێكسم لەگەڵ پیاوێكدا كرد، خۆی لە بنەڕەتدا دەستدرێژیم دەكرایە سەر، بەڵام من وامدەزانی سێكس ئەوەیە كە ئەو پیاوە بەرامبەر بە منی دەكات و دەبێت لە سێكس كردندا ئازار بچێژم و هیچ زانیاریم لەبارەی سێكسەوە نەبوو، بەڵام هەندێكجار نەبوونی زانیاری واتلێدەكات ببیت بە كەسێكی هاوڕەگەزباز، چونكە كەسێكی دیكەی هاوڕەگەزی خۆت دەدۆزیتەوە كە هەمان كێشەی هەیە".

ئەو كچە كوردە دەڵێت "من دەزانم چ بەشێكی جەستەم لەكاتی سێكسدا چێژم پێدەدات و دەتوانم وەك هاوڕەگەزبازێك ئەوە بكەم كە خۆم دەمەوێت".




PM:12:02:05/07/2017