ژیانی سێکسی هاوسەران تا ئەو کاتە بێ گرفت
دەڕوات کە منداڵیان نەبووە، یاخود منداڵەکانیان بچونکن بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی
منداڵدا ئاستەنگ بۆ ئەو پەیوەندییە دروست دەبێت و دەبێت کاتی تایبەتی بۆ تەرخان
بکرێت، بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر لە کاتی سێکسکردندا منداڵەکەت خۆی کرد بە ژووردا؟
چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت؟
تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا باسی ئەو ساتەوەختە دەکات و
ئاماژە بەوە دەکات گەر کارێکی وا ڕوودا پێویستە ڕوونکردنەوەی پێویست بە منداڵەکە
بدرێت
لۆغان لیفكۆف، یه‌كێك له‌و پسپۆرانەی لە توێژینەوەیەکدا لەسەر ئەو
پرسە بەشداری کردووە و ده‌ڵێت: "
هاتنه‌ژوره‌وه‌ی منداڵ له‌وكاته‌دا شتێكی باوه و روده‌دات، بۆیه پێویسته پێشتر
فێر بكرێت له ده‌رگا بدات و رێز له تایبه‌تمه‌ندیی كه‌سانی دیكه بگرێت".
ئەو دەڵێت پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بۆ منداڵه‌كه‌تان بدركێنن، ده‌بێت
بزانن ئه‌و به‌ته‌واوی چیی بینیووه یان بیستووه، ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ش رۆڵی خۆی
ده‌بینێت.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە کراوە دەبێت قۆناغی تەمەنی منداڵەکە
بزانرێت بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەی پێویستی بدرێتێ بۆ نمونە منداڵانی قۆناغی سەرەتایی
جیاوازن.
توێژینەوەکە باس لەوە دەکات كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌چێته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی
له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی بخوێنێت، خواستێكیشیان لادروست ده‌بێت تا بزانن سێكس
چییه، به‌ڵام هه‌رگیز قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره مندڵانه به
باسكردنی سێكس بێزاربون، باسه‌كه هه‌ڵگرن بۆ كاتێكی دیكه.
یەکێکی دیکە لە قۆناغەکان تەمەنی نۆ بۆ ١٣ ساڵییە و منداڵانی ئه‌م
قۆناغه ده‌زانن چی ده‌گوزه‌رێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار كه گوێیان له سێكسی دایك
و باوك ده‌بێت یان به‌لای ژوره‌كه‌یاندا ده‌ڕۆن، ده‌نگێك ده‌رده‌كه‌ن تا بزانن
گوێی لێتانه، له‌م كاته‌دا پێویسته منداڵه‌كه تێبگه‌یه‌نیت كه سێكس شتێكی
تایبه‌تی نێوان دایك و باوكه و چالاكییه‌كه كه‌سانی له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌یكه‌ن
كه ده‌كه‌ونه په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه.
ئیمی لانگ، مامۆستای ته‌ندروستیی سێكسی رایگه‌یاندووه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا
پێویست ناكات دایك و باوك نیگه‌ران بن له‌وه‌ی منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كانیان
بینیویانن سێكسیان كردووه یان فیلمێكی سێكیسان له ژوره‌كه‌یاندا بینیووه، چونكه
ئه‌وانیش خۆیان ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه ده‌كه‌ن و ئاشكرایكردووه كه تێكڕای
ته‌مه‌نی منداڵان بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و فیلمانه له 10 ساڵیدایه، واته له 10
ساڵیدا به تێكڕا منداڵان فیلی سێكیسان بینیووه.
ئه‌و مامۆستایه پێی باشه پێشتر دایك و باوك باسی فیلمی سێكسی بۆ
منداڵه‌كانیان بكه‌ن دەڵێت "ئه‌مه فیلمی سێكسییه و بۆ منداڵ نابێت، دڵ و عه‌قڵت ئاماده
نین ته‌ماشای شتێكی وا بكه‌یت، سزات ناده‌م ئه‌گه‌ر زانیم ته‌ماشات كردووه، به‌ڵام
ده‌شبێت دڵنیا ببمه‌وه له‌وه‌ی كه تۆ سه‌لامه‌تیت."