بارزانی پێشنیازی برازایەکی دەکات پۆستێکی بەرزی پەیوەندیدار بە چەکی کیمیاوەیەوە وەربگرێت

بەم دواییانە مەسعود بارزانی پێشنیازی برازایەکی خۆی کردووە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" مەسعود بارزانی پێشنیازی سەیوان بارزانی برازای کردووە بۆ بەڕێوەبەری رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی".

سەیوان سابیر بارزانی ئێستا باڵوێزی عێراقە لە هۆڵندە، برازای بارزانییە، ئەو پێشنیازی کردووە ببێت بە بەڕێوەبەری ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسی پسپۆری ئەو بوارەی تێدایە، بەلآم بارزانی هەر چاوی لەسەر پارتی و بنماڵەکەی خۆیەتی لە دانانی کەسانێک بۆ پۆستەکان. 



PM:02:01:08/08/2017