سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەک شەممەوە ١٣ی ئاب دەستدەکرێت بە موچەی مانگی حوزەیران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە ١٣ ئاب موچە مانگی ٦(حوزەیران) دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ڕۆژی دوو شەممە و سێ شەمە بەرواری ١٤ و ١٥ی ئاب مووچەی مانگی حوزەیرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٦ و ١٧ و ئاب مووچەی مانگی ٦ی فەرمانگەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
AM:10:21:12/08/2017