پۆلیسی گەرمیان: دوو تەقینەوە لە دوو ناوچەی جیاواز ڕوویدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە دوو تەقینەوەدا لە ناحیەی گوڵاڵە و گوندی تاتران دوو پێشمەرگە و هاووڵاتییەک بریندار بوون.

 


پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا هاتووە "سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە لەگوندی پایزەی سەربە ناحییەی گوڵاڵە بۆمبێک بەئۆتۆمبیلێکی پێشمەرگەدا تەقیەوە بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون".

هەروەها "لە ڕووداوێکی دیکەدا لە گوندی تاتران بۆمبێک بەهاووڵاتییەکدا تەقیووەتەوە و بریندار بووە".

هاوکات بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو دوو کەس برینداربوون.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمشەو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى فەوجى کاکەییەکانى هێزى پێشمەرگە لە داقوق و پێشمەرگە بەرەنگاریان بوونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندوون.

بەهۆى ئەو هێرشەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و حەوت پێشمەرگەش برینداربوون.



PM:12:40:12/08/2017