پێش جەژن موچەی تەواوی فەرمانگەکان دابەش دەکرێت

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، ئاشکرای دەکات کە پێش جەژن تەواوی مووچەخۆران، مووچەکانیان وەردەگرن.

د.ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە "لە وەزارەتی دارایی زانیاری
تەواومان پێدراوە پێش جەژن، مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت".

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، ئەوەشی روون کردەوە: "بە دڵنیاییەوە وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەران و
خانەنشیان لە پێش جەژن دابەش دەکات، لەم ھەفتەیە خشتەی مووچەی وەزارەت و دەستەکان ڕادەگەیەندرێت، تاوەکو کۆتایی مانگ
مووچەی ھەمووان دابەش دەکرێت".

ئاشکراشی کرد: "لەگەڵ فەرمانبەران، بڕیارە مووچەی خانەنشینان، کەسوکاری شەھیدان و کەم ئەندامانیش دابەش بکرێت".


ماوەی هەفتەیەکە وەزارەتی دارای دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و تا ئێستا موچەی پێشمەرگە و چەند دامەزراوەیەکی تری ئەمنی دابەشکراون.



PM:04:05:18/08/2017