ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ئەنجامی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بۆ گفتوگۆ و تاووتوێکردنی ئەنجامی سەردانی وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدادو کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و نوێنەرانی وڵاتان و ئەو پەیامانە و داواکاری و پێشنیارانەی لایەنە جیاجیاکان لەبارەی ریفراندۆمەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیانبووە لە پیرمام كۆدەبێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو وەفدێکی باڵای ڕیفراندۆم سەرانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆک کۆمار و نوری مالیکی و ژمارەیەك كەسایەتی و لایەنی ساسی و باڵیۆزی ئەمریكاو ئێران لە بەغداد كۆبووەوە.



AM:11:48:23/08/2017