فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ناوی ئەو هاوڵاتییە پهنابهره كوردانهی بڵاوکردەوە کە لە دەریای ڕەشدا خنکان کە ١٧ یان خەڵکە ناوچەکانی سلێمانی و ٥ خەڵکی دهۆکن.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"بهڵگهنامهی كۆچی دوایی ئەو22 پهنابهره كوردهمان بەدەست گەیشتووە کە ڕۆژی(22-9-2017) لە دەریای ڕەشدا خنکان".
هەروەها وتی" ئەو 22 هاووڵاتییەی هەرێمی كوردستان کە لە دەریای ڕەشدا خنکان پێنجیان خەڵکی شاری دهۆک و 17 هاووڵاتییهكهی دیكهش خهڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین".
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سبەی یان دووسبەی تەرمەکان دەنێردرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.