سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە هەرێمی کوردستان

سبەی محەممەد جەواد زەریف سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هۆکاری سەردانەکەی ئاشکرادەکات


بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ڕایگەیاند  "سبەینێ هەینی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات".

سەبارەت بە هۆکاری سەردانەکەشی ئاماژەی بەوەداوە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردنە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی جەلال تاڵەبانی کە سبەی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان لەنێو وڵاتانی دراوسێ و هەرێمایەتدا ئێران تاکە وڵاتە کە لە ئاستێکی باڵادا بەشداری مەراسیمی ناشتنی تاڵەبانی دەکات.

لەسەر ئاستی عێراقیش د. فوئاد مەعسم، سەرۆک کۆماری عێراق و هەردوو جێگرەکەی نوری مالیکی و ئەیاد عەلاوی و چەندین بەرپرسی دیکەی عێراقی بەشداری مەراسیمەکە دەبن.

ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2017، مام جەلال سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەتەمەنی 84 ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال لەدایكبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ كۆتایی بە پۆستەكەی هات.



PM:11:07:05/10/2017