زەریف: هەڵە ستراتژیەکانی کەسانێک ناخەینە سەرشانی کورد

لەکاتی بەشداریکردنی بەخاکسپاردنی تاڵەبانی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی " هەڵە ستراتژیەکانی کەسانێک ناخەینە سەرشانی کورد".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەراسیمی پێشوازیکردن و ناشتنی تاڵەبانیدا بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند" ئێمە هەمیشە دۆستی خەڵکی عێراقین و لەناویشیاندا کوردەکان و، هەڵەی ستراتیژی کەسانێکیش ناخەینە ئۆباڵی خەڵکانی کورد".

زەریفی هیوای خواست کە هەمووان لە باکوری عێراق بگەڕێنەوە بۆ کاراونەکەی مام جەلال کە هەمیشە پارێزەری یەکێتی و پاراستنی خاکی عێراق بووە.

ناوبراو وتی " خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی دۆستی ئێران بووەو تێکۆشەرێکی بەردەوام بووە دژی سەدامی دیکتاتۆر و هەمیشە خەباتی لە پێناو پاراستنی خاکی عێراقدا کردووە".



PM:07:49:06/10/2017