خشته‌یه‌كی نوێ بۆ سزاكانی هاتوچۆ دیاریكرا

بەپێی خشتەیەك لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم دەرچووە، سزا داراییەكانی تایبەت بە سەرپێچی هاتووچۆی لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:


1 گوێڕایەڵنەبوونی شۆفێر بۆ هێمانی هاتوچۆی ڕووناكی یان نیشانەكانی پیاوی هاتوچۆ: بڕی (40) هەزار دینار وەردەگیرێت .

2 لێخوڕینی سوارۆ بەشێوەی پێچەوانەی ڕووی هاتوچۆی بڕیاردراو لەدەسەڵاتی هاتوچۆ: بڕی (50) هەزار دینار وەردەگیرێت.

3 لێخوڕینی سوارۆ بەبی ڕووناكی پێشەوەو دواوە بەشەو: بڕی (50) هەزار دینار وەردەگیرێت.

4 لێخۆرینی سوارۆ بەكەمتەرخەمی یان بەهەڵەشەیی: بڕی (40) هەزار دینار وەردەگیرێت.

5 لێخوڕینی سوارۆ بەخێرایی زیاتر لەلەخێرایی دیاریكراوی یاسا: بڕی (40) هەزار دینار وەردەگیرێت.

6 تێپەڕبوونی ماوەی (30) ڕۆژ بەسەر نوسراوی فرۆشتنی سوارۆو بەبی پێداچوونەوەی فەرمانگەی تۆماری تایبەتمەند بۆ مەبەستی تۆماركردن: بڕی ((40) هەزار دینار وەردەگیرێت.

7سەرپێچیكردنی بنەماكانی ڕۆیشتنو هاتوچۆ لەڕێگەی خێرا: بڕی (40) هەزار دینار وەردەگیرێت.

8 سەرپێچیكردنی بڵاونامەكان و ڕێنمایەكانی دەركراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ: بڕی (40) هەزار دینار وەردەگیرێت.

9 دانەپۆشینی باری سوارۆكانی بارهەڵگر بەشێوەیەكی موحكەم، لەپێناو بڵاونەبوونەوە یان نەكەوتنی بار لەكاتی ڕۆیشتن: بڕی (40) هەزار دینار وەردەگیرێت.

10 وەستانی سوارۆ كە وەستانی تێدا قەدەغەیە: بڕی 30) هەزار دینار وەردەگیرێت.

21 بەكارهێنانی ڕووناكی بەرز بەشێوەیەك كە كاریگەربێت لەسەر شۆفێری سوارۆكانی تر: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

22 لێخوڕینی سوارۆ كە كەمترین ڕێژەی لەمەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیابوونی تێدا نەبێت: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

23 دانانی جوانكاریی و ئاگاداركردنەوەو نوسین و وێنە لەسەر جامی پێشەوە یان دواوەی ئۆتۆمبێل: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

24 سەرپێچیكردنی بنەماكانی ڕۆیشتنی ئاسوودە: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

25 نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

26 سەرپێچیكردنی هێمانی هاتوچۆ: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

27 گواستنەوەی نەفەر لەسەر لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێل یان لەسەر بەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێل: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

28 كردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێل لەلای چەپ پێش دڵنیابوون لەنەبوونی هاتۆچۆی سوارۆكان: بڕی (15) هەزار دینار وەردەگیرێت.

29 ئاگاداركردنەوە بەنیشانەی ڕووناكی پێش ماوەیەكی دیاریكراو لەكاتی پێچكردن یان وەستان: بڕی 10) هەزار دینار وەردەگیرێت.

30 پێنەدانی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار بەكارمەندی هاتوچۆ لەكاتی داواكردن: بڕی (10) هەزار دینار وەردەگیرێت.

31 جوڵەپێكردنی سوارۆ پێش دڵنیابوون لەخاڵی بوونی ڕووگەی هاتوچۆ لەسوارۆكان: بڕی (10) هەزار دینار وەردەگیرێت.

32 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی ناوشار لە(61 بۆ 75) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (70) هەزار دینار وەردەگیرێت.

33 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی ناوشار لە(76 بۆ 90) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (100) هەزار دینار وەردەگیرێت.

34 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی ناوشار لە(91 بۆ 105) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (125) هەزار دینار وەردەگیرێت.

35 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی ناوشار لە(105 بۆ 115) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (180) هەزار دینار وەردەگیرێت.

36 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی ناوشار لە(116) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا‌و بەرەوسەر: بڕی (250) هەزار دینار وەردەگیرێت.

37 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی دەرەوەی شار لە(101 بۆ 115) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (70) هەزار دینار وەردەگیرێت.

38 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی دەرەوەی شار لە(116 بۆ 130) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (90) هەزار دینار وەردەگیرێت.

39 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی دەرەوەی شار لە(131 بۆ 145) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (115) هەزار دینار وەردەگیرێت.

40 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی دەرەوەی شار لە(146 بۆ 155) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا: بڕی (185) هەزار دینار وەردەگیرێت.

41 تیژلێخوڕین لەڕێگەكانی دەرەوەی شار لە(156) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكداو بەرەوەسەر: بڕی (230) هەزار دینار وەردەگیرێت.

42 سزای دواكەوتنی تۆماركردنی ژمارەی كاتیی ئۆتۆمبێل (بۆ هەر مانگێك): بڕی (یەك) ملیۆن دینار وەردەگیرێت.

43سزای دواكەوتنی تۆماركردنی ژمارەی كاتیی ماتۆڕسكیل (بۆ هەر مانگیك): بڕی (500) هەزار دینار وەردەگیرێت.

44سزای سەرپێچی بڕگەی یەكەم (1،2، 5،6) لەیاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2016)ی وەزارەتی ناوخۆ: بڕی (1) ملیۆن دینار وەردەگیرێت.



AM:10:30:22/10/2017