حکومەتی عێراق داوای داگرتنی ئاڵای کوردستان دەکات

فەرماندەی هێزە عێراقییەکان داوای داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان دەکەن لەو پاسەوانانەی ئاڵاکە لەسەر جلوبەرگە سەربازییەکانیانە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل.

فەرماندەیی ئەرکانی سوپای عێراق، بە واژۆی عوسمان ئەلغانمی فەرماندەی ئەرکانی سوپای عێراق، پاسەوانەکانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە باکوری هەرێمی کوردستان – تورکیا ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت ئەو جلوبەرگە سەربازیانەی لەبەریاندایە ئاڵای کوردستانی پێوەبێت. 

ئەو پاسەوانی سنور کە کوردن و سەر بەهێزە عێراقییەکانن و لە خاڵی سنوریی ئیبراھیم خەلیل کاردەکەن، ژمارەیان نزیکی 200 پاسەوانە. هەروەها لە سەرجەم دەروازە سنووریەکان پاسەوانی کوردی لێ یە، بەلآم سەر بە هێزەکانی پاراستنی سنورن کە بنچینەدا سەر بە هێزە عێراقییەکان و مووچە و پێداویستیەکانیان لەبەغداوە بۆ دەچێت.



AM:11:38:07/11/2017