کۆبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم و عەبادی کۆتایی هات

كۆبونەوەی شاندی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایهات.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بە سپی راگەیاند" دوای كۆبونەوەكە بەنیازین كۆبونەوە لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و عەمار حەكیم بكەین".
نابراو وتیشی" هیچ هێڵێكی سوورمان نییە بۆ رێكەوتن لەگەڵ هیچ كەسایەتی‌و هیچ لایەنێكی سیاسیدا".

ئەندامەکەی وەفدی کۆمەڵ لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" بەرنامەیەكی چڕو پڕیان هەیەو دەیانەوێت لەگەڵ بەشی زۆری لایەنە سیاسییەكانی بەغدا كۆببنەوە".

ئەحمەد حاجی رەشید رونیشیكردەوە، ئەوان باس لە كێشەی هاووڵاتیان لە هەرێم دەکەن و، مافی قوتی خەڵك و ئەو ئاڵۆزییانەی لە ناوچە جێناكۆكەكان دروست بووە و هەڵبژاردنی ئایندەی عێراق و ئەو بابەتە سیاسییانەی كە لە چوارچێوەی عێراقدا هەیە تاوتوێ بكەین.



PM:03:22:04/01/2018