سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند وه‌فدی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئارێز عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند "حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاماده نییه ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی فعلی و جدی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكات، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانیش مه‌رج وا داده‌نێت كه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ ده‌ست نادات".
ئارێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و وه‌فده‌ی به‌مدواییه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن، ئه‌وان له حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنن و ته‌نها نوێنه‌ری خۆیانن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی، ئەوەی خستۆتەڕوو كێشه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا عه‌یه و پێویسته به خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران مه‌رجی وا بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ داده‌نێت كه به بڕوای ئێمه بۆ هه‌ناوی یه‌كه‌می دانوستان نابێت.
به‌پێویستیشی زانی گفتوگۆ به به‌بێ مه‌رج ده‌ستپێ بكات و له‌ناویدا هه‌موو ورده‌كارییه‌ك باس بكرێت تا به‌پێی ده‌ستور هه‌ردوولا بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكی قبوڵكراو.
شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 3ی كانونی دووه‌می 2018، وه‌فدێكی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەناویاندا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق کۆبوونەوە و رایانگەیاند، عه‌بادی بەڵێنیداوه موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و ناوچە جێناکۆکەکانیش بەهاوبەشی بەڕێوە ببرێت.