حکومەتی هەرێم ٩ ملیار دۆلار قەرزاری مووچەخۆرانی هەرێمە

حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دوو ساڵە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمدا سەپاندووە، تا ئێستا ٩ ملیار دۆلار قەرزاری مووچەخۆرانە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "حكومەتی هەرێم نۆ ملیار دۆلار قەرزاری موچەخۆرانی هەرێمە".

لە سەرەتای‌ ساڵی‌ 2016ەوە حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان كار بە سیستەمی‌ پاشەكەوتی‌ موچەی‌ فەرمانبەران دەكات، ئەوەش بەئامانجی‌ "كەمكردنەوەی‌ خەرجی‌ و زیادكردنی‌ داهات" وەك خۆیان پێشتر رایانگەیاندبوو.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم هۆكاری پەنابردنیان بۆ ئەو سیستمە بۆ دابەزینی نرخی نەوت گێڕایەوە، كە ئەوكات گەیشتبووە 27 دۆلار، بەڵام لە ئێستادا نرخی نەوت بۆ نزیكەی دوو هێندەی ئەو نرخە بەرزبووەتەوە ٦٧ دۆلار.



PM:06:18:08/01/2018