د.عەلی قەرەداغی بەرگری لە سنورەکانی تورکیا دەکات

د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان بەرگری لە سنورەکانی تورکیا دەکات.

ئاژانسی ئەنادۆلی حکومەتی تورکیا لە زاری د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین ڕاگەیاندووە "پشتگیری دەکەین لە تورکیا بۆ پاراستنی سنوورەکان و گەلی خۆی لەڕێی شەرعییەوە".

عەلی قەرەداغی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "بە هەموو توانایەکمەوە دژی پرۆژەی ئەمریکی - سەهیۆنی دەوەستمەوە کە خوازیارن تۆوی خراپەکاری و فیتنە لەنێوان مسوڵماناندا بچێنن".

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان وتوشێتی "داوا لە ھەموو لایەک دەکەم کە کێشەکان لەژێر ڕۆشنایی برایەتی دینی چارەسەربکەن. خۆی و یەکێتیی زانایانی ئیسلامی دژی تیرۆر و بێدینین جا لە هەر قەومێک بێت".

لە رۆژی ٢٠ کانوونی دووەمەوە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەربە تورکیا هێرشێکی بەفراوانی ئاسمانی و زەمینی گەورەیان کردۆتە سەر شاری عفرین لە رۆژئاوای کوردستان و بەدەیان مەدەنی بوونەتە قوربانی و بەسەدان برینداربوون.



PM:10:39:26/01/2018