شەڕڤانان لە ڕاجۆ سوپای تورکیا-یان ناچار بە هەڵهاتن کرد

هێزەكانی سوریای دیموكرات پەلامارێكی سوپای توركیایان لە ناحیەی راجۆی سەر بە عەفرین تێكشكاند و سوپای توركیا و چەكدارەكانیان ناچار بە هەڵهاتن کرد.

ئاژنسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە كە ئەمشەو هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" پەلامارێكی هاوبەشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانیان بۆ سەر گردی بلیلكە تێكشكاند كە دەكەوێتە سنووری ناحیەی راجۆی سەر بە عەفرینەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە كە شەڕڤانان، هێزەكانی سوپای توركیا و چەكدارەكانیان كردووە لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەكە هەڵبێن، بەڵام زانیاری دەربارەی ئاماری زیانەكانی شەڕەكە رانەگەیەندراوە.

رۆژی شەممە 20ی كانوونی دووەمی 2018، سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون و زیانێکی زۆریش بەر سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان کەوتوە ڕۆژانە تەرمی کوژراوەکانیان دەبەنەوە.



PM:11:08:14/02/2018