نوێترین راگەیاندنی عەبادی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران نوێترین لێدوانی بڵاوکردەوە.

حەیدەر عەبادی، لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، وتی" رێوشوێنی تایبەت دەگرێنەبەر بۆ چۆنیەتی رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عێراق لەسەر پلانی حكومەتەكەی بۆ ئاوەدانكردنەوە وتی " ئاوەدانکردنەوە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە".

هەروەها وتیشی: لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا، هیچ شوێنێك بێبەشناكرێت و سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە، بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە".

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاریدا بە پێدانی دەرماڵەیەكی تایبەت بە كارمەندانی دەروازە سنورییەكان.

عەبادی رەخنەشی لە دواكەوتنی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گرت و ئاماژەی بەوەشكرد كە پەكخستنی ئەو پرۆژەیاسایە، هیچ بیانوێكی نییە، وتیشی: بەهۆی پەسەندنەكردنی یاسای بودجەوە، زۆرێك لە پرۆژەكانی حكومەت پەكیان كەوتووە.



PM:07:39:15/02/2018