‌هێزەکانی بەرگری شارستانی دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

لەبەر مەترسی هەڵسانی لافاو هێزەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

رێكان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، بە  تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە " تیمەكانمان خراونەتەحاڵەتی ئامادەباشی و ٢٤ كاتژمێر لە بنكەكاندا دەوام دەكەن، بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لەهەر حاڵەتێكی دروستبونی لافاو".

وتیشی: داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێك و دروستبوونی لافاودا، پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بكەن بۆئەوەی تیمەكانمان بەهانایانەوە بچن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ێشبینییەكانی کە كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، رایگەیاندووە لە سبەینێوە 7ی 5ی 2018، شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەكات و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.

بارانەکە کە سبەی شەو دەستپێدەکات سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە.



PM:11:32:06/05/2018