ڕانیە...ئاگرێک لە کۆگایەکی چەک کەوتەوە

ئاگرێک لەسەر ڕێگەی گردجان لەسنوری ناحیەی چوارقوڕنە کەوتوتەوە و "سپی"زانیاری ئاشکرادەکات.

حسێن عبداللە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ئاگرێک لەناوباخێک لەگوندی گردجان سەربەناحیەی چورقوڕنە کەوتەوە کە چەک و تەمەنی تێدابوو زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی مادی لێکەوتۆتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و  لێکولێنەوەش بەردەوامە.

ئەمیر حەسەن



AM:12:02:06/07/2018