ڕانیە/ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا


پۆلیسی راپەرین ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمڕۆ ( ۷ / ۷ / ۲۰۱۸ ) کاتژمێر ( ۸ ) بەیانی تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە ڕەگەزی مێ بەناوی ( ڕ،م،ٲ ) دانیشتوی ڕانیە/ گوندی هەنجیرەی تازە هێنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر سەریەوە هەیە.

لە راگەیاندنێکدا پۆلیسی راپەرێن ئاشکرای دەکات " لە گەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و  بەڵگەو تاون و بنکەی پۆلیسی کێوەڕش گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستگیرا بەسەر  چەکی بەکارهاتوو لە جۆری کڵاشنکۆف".

هەروەها هاتووە "مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، بە وتەی باوکی مناڵەکە ڕوداوەکە لەکاتێک دابووە کە باوکی بەناوی ( م،ٲ،م ) پیشەی پێشمەرگە خەریکی خۆ ئامادەکردن بووە بۆ دەوام بەڵام لەوکاتە دەچێتە دەرەوە سەرقاڵی هەندێک کاری ماڵەوە بووە لەوکاتەشدا برایەکی منداڵەکە بەناوی ( ح٫م،ٲ ) تەمەن ۱۰  ساڵ دەستکاری چەکەکەی کردووە و فیشەکێک لەدەستی دەرچووە و بەری سەری کچەکەی کەوتووە".

تەرمی مناڵی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت "لەسەر ڕوداوەکە باوکی منداڵەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیرا بەپێی ماددەی ( ٤۱۱ ) لە یاسای سزادانی عێڕاقی . لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە".

ئا: ئەمیر حەسەن





PM:02:05:07/07/2018