ڕانیە...پرۆسەی دەنگدان بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت

کاتژمێر ٨ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینی دەرگاى بنکەکانى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان کرانەوە و لە ڕانیە  پرۆسەکە بەباشی بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێری "سپی میدیا" لە ڕانیە ڕایگەیاند لە بەیانی ئەمڕۆوە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بەشێک لە دەنگدەران کە دەیانویست بە زوویی دەنگەکانیان بدەن قەرەباڵغیان دروستکرد، بەڵام لە ئێستادا پرۆسەکە ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

لە قەزای ڕانیە زیاتر لە 16 هەزار کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە بەسەر هەشت بنکە و 42 وێستگە دابەش کراون.

ئەمیر حەسەن



AM:11:33:28/09/2018