ڕانیە...ڕێژەی دەنگدان تا ئێستا گەیشتۆتە 75%

کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینی دەرگاى بنکەکانى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان کرانەوە و لە ڕانیە  پرۆسەکە بەباشی بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێری "سپی میدیا" لە ڕانیە ڕایگەیاند لە بەیانی ئەمڕۆوە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بەشێک لە دەنگدەران کە دەیانویست بە زوویی دەنگەکانیان بدەن قەرەباڵغیان دروستکرد، بەڵام لە ئێستادا پرۆسەکە ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: تا ئێستا (کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ) ڕێژەی دەنگدانلە قەزای ڕانیە گەیشتۆتە 75%.

لە قەزای ڕانیە زیاتر لە 16 هەزار کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە بەسەر هەشت بنکە و 42 وێستگە دابەش کراون.

ئەمیر حەسەن



PM:02:56:28/09/2018