سەرۆکی عێراق، عادل عەبدولمەهدی رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق

دوای بردنەوەو بوونی بە سەرۆکی عێراق، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، کەسایەتی دیاری عێراقی، د. عادل عەبدولمەهدی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێڕاق.

بە راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، د. عادل عەبدولەمەهدی دەبێت لە ماوەی مانگێکدا کابینەی حکومەتی نوێی عێراق پێبهێنرێت.

عادل عەبدول مەهدی کە سایەتیەکی شیعەی تۆکنۆکراتەو پەیوەندی چلۆنایەتی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد و سەرکردەکانی سونەو شیعەدا هەیە، هاوکات بەکەسایەتی نزیک رۆژئاواو ئێرانیش ناسراوە.

ئەمشەو لە گوڕی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەرهەم ساڵح هەڵبژێردرا بە سەرۆکی کۆماری عێراق.

 
 

PM:09:45:02/10/2018