"سپی" هۆکاری نەهاتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرادەکات

 وابڕیاربوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانیدا وتاری کردنەوەی ڤیستیڤالەکە پێشکەش بکات، بەڵام ئامادەنەبوو سپی هۆکارەکەی بڵاودەکاتەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تشرینی یەکەم، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی 
بە ئامادەبوونی چەندین سینەماكار و هونەرمەندی جیهانی لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەستیپێكرد و، ماوەی 7 رۆژ دەخایەنێت، تیایدا 122 فیلم نمایش دەكرێت كە لە 52 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری تێدا کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە لە دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی هەفتەی ڕابردوی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت، ناوبراو سەردانی وڵاتی سویسرای کردووەو تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.

 سپی زانیویەتی ئەو سەردانە سەردانێکی تایبەتی خێزانی بووەو بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگیدەرچونی زانکۆی کوڕە گەورەکەی نێجیرڤان بارزانی کە ناوی "ئیدریس"ە لەگەڵ خێزانەکەیچوەتە ئەو وڵاتەو بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگەڕێتەوە.

هەر لەبەر ئەو هۆکارە نێچیرڤان بازانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ نەیتوانیوە بەشداری لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵطی فیلمی سلێمانیدا بکات.




PM:09:41:10/10/2018