ژنه کوردێک دوای رزگاربوونی لە رووداوی نقوم بونی یەکختەکەی هەفتەی رابردووی دەریای ئیجە لە تورکیا سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات و بەو هۆیەوە چوار قاچاخچی ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 8ی 10 به‌له‌مێكی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نوقم ده‌بێت، كه 35 په‌نابه‌رای تێدایه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ته‌نها ژنێك نه‌بێت كه خه‌ڵكی دهۆكه و به‌هۆی هێله‌كی مه‌له كردنه‌وه نوقم نابێت.
وتیشی، دوای رزگاربوونی ژنه‌کە سكاڵا له‌سه‌ر قاچاخچییه‌كان تۆمار ده‌كات و بەوهۆیەوە چوار قاچاخچی ده‌ستگیرده‌كرێن، کە سەرجەمیان خەڵکی سوریان، لە ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه به‌رده‌وامه.
سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له دوو روداوی تر كه‌یه‌كێكیان سوتانی بارهه‌ڵگرێك بوو له ئیزمیر كه 11 كه‌سی تێدا سوتا و دووه‌میشیان ئه‌و پاسه‌یه كه ئه‌مڕۆ له ئیزمیر سوتاو 18 كه‌س تێیدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌ند كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه كوردن.