هێرشێکی چەکداری کرایە سەرماڵی
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو و به‌هۆیه‌وه ژمارەیەک ئەندامی خێزانەکەی برینداربوون.
عه‌مید عه‌لى حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو رایگەیاند نزیک کاتژمێر ١١ی وئەمشەو چوارشممە ٢٤ی تشرینی یەکەم، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو به چه‌كى قورس هێرشیانكرده‌سه‌ر ماڵەکەم له گه‌ڕه‌كى ئاقس
وتیشی، ئەو چەکدارانە بە به چه‌كى ئاڕ بی جى و بی كه‌ى سی هێرشیانكردەوەتە سەر ماڵه‌كه‌مان و به‌هۆیه‌وه دایك و خوشكێكم برینداربوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو بۆ دواڕۆژ ئەوەشی وت، کە هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕووبه‌وورى چه‌كداره‌كان بوونه‌وه و چه‌ند خوله‌كێك شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامى هه‌بووه و دواتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون".
جێی ئاماژەیە دوای روداوەکەو له به‌ر خراپى ره‌وشى ئه‌منى، له گه‌ڕه‌كى كۆمارى خورماتوو، هاتووچۆى هاووڵاتیان تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان قه‌ده‌غه كرا.