درەنگانێکی شەو لە گەرەکی ڕاپەڕینی شاری ڕانیە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەماڵێک چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
لە ڕووداوەکەدا سێ کەس بەناوەکانی (ئامینە عبداللە ابراهیم و محمد خالید تەمەنی شەش ساڵ و گەشتیار خالید تەمەن دوانزە ساڵ) گیانیان لەدەستدا.
هاوکات چوارکەسی تریش سوتان و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە هەریەکە لە (خەدیجە علی و ژیارخالید) تەندروستیان ناجێگرە و بەختیار علی و فاتمە عوسمان تەندروستیان تاڕادەیەک جێگیرە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان دوو ئەندامی تری ئەو خێزانە بەناوی خەندە و باخان دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕزگاریان دەبێت.
ئەمیر حەسەن