چوار کەس لە ئاگرەکەی ڕانیەدا گیانیان لەدەستدا

ئەمیر حەسەن - سپی میدیا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری ڕانیەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ چوارکەس بەرزبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێدراوە پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند "لە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ ( ۲ / ۱۱ / ۲۰۱۸ ) کە ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا، دواتر ئەندامێکی تری خێزانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆش بەرەبەیانی کاتژمێر (٤:٣٠ ) کەسێکی تر لە ئەندامی خێزانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە ئێستا سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە ( ٤ ) کەسن کە بریتین لە ( نەنکێک، دایکێک و دوو منداڵ ). لە ئێستادا سێ کەسی تر لە ئەندامی خێزانەکە تەندروستیان ناجێگیرە و لە سلێمانی له ژێر چاودێری پزیشکیدان.



AM:09:32:03/11/2018