قوربانیانی ئاگركەوتنەوەكەی ڕانیە زیادیكرد

قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ڕانیە زیادیكرد و كەسی پێنجەم ی هەمان ماڵ گیانی لەدەستدا.

درەنگانێكی شەوی دووی ئەم مانگە لە گەرەكی ڕاپەڕینی شاری ڕانیە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەماڵێك چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و ئەمڕۆش كەسی پێنجەم  لە ماڵە سوتاوەكەی رانیە كۆچی دوایی كرد، كە منداڵێكە بەناوی ژیار خالید.
.
پێشتر و لە ڕووداوەكەدا چوار كەس بەناوەكانی (ئامینە عبداللە ابراهیم و محمد خالیدی تەمەن شەش ساڵ و گەشتیار خالید تەمەن دوانزە ساڵ و خەدیجە علی) گیانیان لەدەستدابوو.

ژیار خالیدیش لەنێو سوتاوەكاندا بوو كە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی كرابوو، بەڵام بەهۆی زۆری سوتاویەكەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئەمیر حەسەن




PM:12:24:07/11/2018