زەوی بەسەر پێشمەرگە دابەشدەکرێت

وەزیری شارەوانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، كاری جدیان كردووە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی کە پارچە زەویان وەرنەگرتووە لە داهاتویەکی نزیکدا پێیان بدرێت.

نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "پێشتر ھەندێك پێشمەرگە پارچە زەوییان وەرگرتووە، بەڵام لیستی دیكەمان ھەیە و كاری جدیمان لەسەر كردووە، بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن".

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، "چەند پڕۆژەیەكی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كەسوكاری شەھیدان لە بواری جێبەجێكردن دان و، ھەركاتێك تەواو بوو دابەش دەكرێن".

 



PM:04:11:17/12/2018