گەشتی ئاسمانی لە نێوان دیاربەکر و هەولێر دەستپێدەکات

بڕیارە مانگی داهاتوو  گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر و دیاربەکر دەستپێبکات.

سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی دیاربەکر بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی وتووە "دەمەوێت مژدەی ئەوە بدەم کە مانگی شووبات گەشتی ئاسمانی هەولێر و دیاربەکر دەستپێدەکات".

ئەو بەرپرسەی دیاربەکر ڕاشیگەیاندووە"دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەکر، سوودی زۆری بۆ کەرتی بازرگانی شاری دیاربەکر دەبێت چونکە هەولێر دەروازەیەکی گرنگی بازرگانییە بۆ دیاربەکر".




PM:10:44:03/01/2019